حەمید مورادی چالاکی ژینگەپارێزی كە لە كاتی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەی كێوی ئاویەر بریندار ببوو سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
حەمید مورادی چالاکی ژینگەپارێزی خەڵكی سنە و بەڕێوەبەری گشتیی “ڕێکخراوی شنەی نۆژینی کوردستان”، دوای سووتانی لە كاتی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەی كێوی ئاویەردا، ڕۆژی هەینی ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٤ بە هۆی توندی برینەكانییەوە لە نەخۆشخانەی كەوسەر گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی ڕابردوو كێوی ئاویەر بە شێوەیەكی بەرفراوان ئاگری تێبەردرا، دواجار بە هەوڵی خەڵك و ژینگەپارێزان کۆنتڕۆڵ کرا. لە كاتێكدا دامودەزگاکانی حکومەت بە گوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، هیچ ڕۆڵێکی کردەیییان لە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە و گواستنەوەی بریندارەكاندا نەبووە.
لەم ڕووداوی ئاگركەوتنەوەیەدا ژمارەیەك لە ژینگەپارێزان بریندار بوون كە دواجار حەمید مورادی بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لە دەست دا.
ڕاگەیاندراوی ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنی حەمید مورادی رایەگەیاندووە کە ڕێوڕەسمی ئەسپەردە کردنی شەهیدی ژینگە "کاک حەمید مورادی" کاتژمێر ٥ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ٣ی گەلاوێژ، لە قەتعەی ١٢ زیارەتانی بەهەشت محەممەدی سنە بەڕێوە دەچێت.