ئێوارەی چوارشەممە ١٧ی بەفرانبار، مەهدی وەلیدۆست، مورتەزا جەهانبەخش خەڵکی گوندی غەزەلکەن سەر بە چناران، ڕووحوڵڵا ستاره موشتەری تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی گوندی قیاسئاباد و محەممەدڕەزا گرووهی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکی کڵاشینکۆف لە بلواری خومەینی گیانیان لەدەست داوە.
مەهدی قورباندۆست، هاووڵاتییەکی دیکەی گیانبەختکردووە کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی هەمان شەودا بەهۆی بەرکەوتنی فیشەک بریندار ببوو و کەوتبووە حاڵەتی کۆماوە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار گیانی لەدەست داوە.
ڕاپۆرتەكان باس لە کوژرانی هاووڵاتییەکی دیکەش دەکەن کە ناسنامەکەی تا ئێستا دیار نییە.بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزە حکومەتییەکان هەوڵیان داوە بە شەو تەرمی ڕووحوڵڵا ستاره بنێژن، بەڵام بەهۆی ڕێگریی خەڵکەوە سەرکەوتوو نەبوون.
جێی ئاماژەیە کە تا ئێستا تەرمی هیچکام ،لەم هاووڵاتییانە ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە.