لیندسی گراهام، سیناتۆری ناسراوی ئەمریکی، بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی ئێران گەیشتە ئیسرائیل و ڕایگەیاند کە ڕووخانی "حکومەتی ئایەتوڵڵاکان" هاوسەنگ دەبێت لەگەڵ ڕووخانی دیواری بەرلین. ناوبراو جەختی کردەوە کە نابێت ڕێگە بدرێت ئەم "ساتە مێژووییە" بۆ کۆتاییهێنان بەو ڕژێمە لەدەست بچێت.
گراهام ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانجی سەردانەکەی لێپرسینەوەیە لە کۆماری ئیسلامی بەهۆی کوشتاری خەڵکی ئێران، پشتگیریکردنی تیرۆر و هەوڵدان بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی. ناوبراو ستایشی "سەرکردایەتییە بوێرانەکەی" دۆناڵد ترەمپی کرد کە بە وتەی ئەو، بە پێچەوانەی ئایەتوڵڵاکانەوە پشتی خەڵکی ئێرانی گرتووە.
ئەم سیناتۆرە ئەمریکییە ڕایگەیاند کە لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیلی گفتوگۆ دەکات بۆ بەهێزکردنی ئەو فشارە نێودەوڵەتییانەی دژی تاران دروست بوون. گراهام وتیشی: "خەڵکی ئێران مافی خۆیانە داوای کۆتاییهێنان بەم حکومەتە بکەن" و جیهانیش پێویستە پاڵپشتی ئەو ئیرادەیە بێت