هونەرمەندی گۆرانی بێژ، سەعدوون عەسکەری،بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٤ بەهۆی نەخۆشی کۆچیدوایی کرد.
ئەو گۆرانیبێژە لە ساڵی 1944لەشاری بۆکان لەدایک ببوو و یەکیک لە دۆستە نزیکەکانی مامۆستایان حەسەن زیرەک، محەممەد ماملێ و عەلی خەندان بووە و دەیان گۆرانی و مەقام و حەیران کە بەداخەوە بەشێکیان تۆمار نەکراوە لەو سترانبێژە بەمیرات بەجێ ماوە.