کەناڵی ١٢ی تلویزیۆنی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد کە چاوەڕوان دەکرێت دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا تیمی ڕاوێژکارە نزیکەکانی خۆی بە مەبەستی تاوتێکردن و دەرکردنی بڕیاری کۆتایی لەسەر دۆسییەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێکبهێنێت.
بەرنامەی تەلەفیزیۆنیی "ئولپن شیشی" لە زاری بەرپرسێکی پلەبەرزی ئیسرائیلەوە ڕایگەیاند کە "دەستپێکردنەوەی پێکدادان و شەڕی ڕاستەوخۆ زۆر نزیکە" و ئیسرائیل خۆی بۆ ئەگەری شەڕێک ئامادە دەکات کە لە "چەند ڕۆژ تا چەند حەوتوویەک" بخایەنێت.