جۆن هیلی، وەزیری گەنجینەی بەریتانیا ڕایگەیاند، لەپێناو چارەسەرکردنی دۆسیەی ئێران، وڵاتەکەی بە تەواوی پشتیوانی لە هەنگاوە دیپلۆماسی و ستراتیژییەکانی ئەمریکا دەکات.
وەزیری گەنجینەی بەریتانیا جەختی لەوە کردەوە کە لەندەن سوورە لەسەر ئەوەی ڕێگری لە ئێران بکات ئابووریی جیهان بۆ مەرام و بەرژەوەندییەکانی خۆی بەکار بهێنێت. هیلی لەو بارەیەوە گوتی: «هاوئاهەنگییەکانی ئێمە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت، تاوەکو فشارە ئابوورییەکان لەسەر تاران بە ئامانجی گۆڕینی ڕەفتارەکانیان زیاتر چڕ بکرێنەوە.»
لە درێژەی لێدوانەکەیدا، جۆن هیلی هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد و داوای لێ کردن دەستبەجێ دەستبەرداری ئەو چالاکییە تێکدەرانە ببن کە سەقامگیریی ناوچەکەیان خستووەتە مەترسییەوە. وەزیری گەنجینەی بەریتانیا بەتایبەتی ئاماژەی بەو هەڕەشە و بەربەستانە کرد کە ئێران لە گەرووی هورمز دروستیان دەکات، کە بە بڕوای ناوبراو، دەبنە هۆی تێکدانی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە و ئاڵۆزکردنی دۆخی بازرگانیی جیهانی.