ڕۆژی یەکشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرنامەی "Meet the Press"ی کەناڵی NBC، سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە سوپای وڵاتەکەی بەردەوامە لە لاوازکردنی توانای سەربازیی ئێران و گوتی: "ئێمە ڕۆژانە مووشەک و سیستەمە مووشەکییەکان و ئەو کارگانەی ئەو چەکانە بەرهەم دەهێنن، تێکدەشکێنین."
بیسێنت ئاماژەی بەوە کرد کە ژەنەراڵ کەین و پیت هەگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ڕێبەرایەتیی کەمپینێکی سەربازیی فراوان دەکەن بۆ لەناوبردنی تەواوی ئەو سەنگەر و قەڵا سەربازییانەی کە ئێران لە درێژایی گەرووی ستراتیژیی هورمزدا دروستی کردوون.
سەبارەت بە سیاسەتی ئیدارەی ترەمپ و ئەوەی ئایا واشنتن بەرەو هێورکردنەوە دەچێت یان قورسترکردنی جەنگەکە، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند: "ئەم دوو بژاردەیە دژ بە یەک نین؛ هەندێک جار پێویستە ئاستی جەنگەکە بەرز بکەیتەوە تاوەکوو بتوانیت دۆخەکە بەرەو هێورکردنەوە و کۆتاییهێنان بە گرژییەکان ببەیت."