نۆ هاووڵاتی کوردی شاری ورمێ بە تۆمەتی هاوكاری لەگەڵ ئیسڕائیل دەستبەسەر كردنی وچارە نووسیان روون نیە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٨ی گەلاوێژ، ئەحمەد گوڵستانی، محەممەد گوڵستانی، بێهزاد گوڵستانی، موحسین گوڵستانی، ئیحسان گوڵستانی، مێهران گوڵستانی، فەرزاد مستەفازادە، حەمید مستەفازادە و شۆڕش مستەفازادە، كە لە ئەندامانی دوو بنەماڵە و خەڵکی گوندی «نۆجەوان» سەر بە سۆمای برادۆستن، بە شێوەیەكی توندوتیژانە لە ورمێ دەستبەسەرکران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی سوپای پاسداران ئەم هاووڵاتیانەیان پاش لێدانێکی زۆر دەستبەسەر و دواتر بۆ یەکێ لە دەستبەسەرگەکانی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە تاران گواستووەتەوە.
ئەم سەرچاوە زیادی کرد کە، ئەحمەد گوڵستانی، محەممەد گوڵستانی، بێهزاد گوڵستانی، موحسین گوڵستانی، ئیحسان گوڵستانی، مێهران گوڵستانی، فەرزاد مستەفازادە، حەمید مستەفازادە و شۆڕش مستەفا زادە بە « هاوکاری ئیسرائیل» تۆمەتبار کراون.
پاش چوار ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەو ٩ هاووڵاتییە، هەتا ئێستا شوێنی ڕاگرتنی بارودۆخیان هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.