جەواد چەمەن ئارا، برای ساسان چەمەن ئارا، هونەرمەندی کوردی زیندانی و خەڵكی ئیلام و یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" لە هەژماری ئێکسی خۆیدا ڕایگەیاند کە ساسان تا ئێستا ڕووبەڕووی سێ تۆمەت بووەتەوە.
1. دەستڕاگەیشتنی بێ مۆڵەت بە داتاكان، بەبێ دابین كردنی هیچ بەڵگەنامەیەک یان ئیمكانی تەکنیکیك ڕاستەقینە
2- پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم، بە ئاماژەدان بەو پۆستە کۆنانەی کە بەروارەکانیان ساختە کراوە
3- پڕوپاگەندە بە قازانجی ئیسرائیل، تەنها لەبەر بانگهێشتی خەڵک بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان لە ماوەی شەڕی ١٢ ڕۆژەدا.
ساسان چەمەن ئارا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، لە کاتێكدا كە بۆ دیدار لەگەڵ پارێزەرەكەی لە ماڵەکەی چووبووە دەرەوە، لە لایەن تیمێکی ٩ کەسی لە دەزگای ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسداران دەستبەسەر کرا.