دۆناڵد ترامپ لە کاردانەوە بە باسکردنی موجتەبا خامنەیی وەک ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، ناوبراوی بە “سووک” وەسف کرد و ڕایگەیاند کە کەسێکی لەو شێوەیە شیاو نییە بۆ ڕێبەرایەتیکردنی وڵاتێکی وەک ئێران.
دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست ڕایگەیاند کە دڵخۆش نییە بە دانانی موجتەبا خامنەیی وەک ڕێبەری کۆماری ئیسلامی. لە چاوپێکەوتنەکەدا بە ڕوونی ڕایگەیاندووە کە "دڵخۆش نییە" بەو هەڵبژاردنە.
دۆناڵد ترامپ هەروەها هۆشداری دا لەوەی ئەگەر ڕێبەری داهاتووی کۆماری ئیسلامی بەبێ ڕەزامەندیی ئەمریکا هەڵبژێردرێت، ئەوا "ماوەیەکی زۆر لە دەسەڵاتدا نامێنێتەوە".
هەروەها گوتی، هەڵبژاردنی موجتەبا خامنەیی وەک ڕێبەری کۆماری ئیسلامی "قبووڵ ناکرێت".