تارا (تاهیرە) ڕەحیمیزاد، پەناخوازی سیاسیی خەڵکی کرماشان، لە وڵاتی تورکیا ڕووبەڕووی مەترسیی دیپۆرتکردنەوە و ڕادەستکردنەوە بە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بووەتەوە.
تارا ڕەحیمیزاد، پەنابەری سیاسیی خەڵکی کرماشان، لە کەمپی «ئاگری» لە پارێزگای ئاگریی تورکیا ڕاگیراوە و مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێران لەسەرە.
ئەم پەنابەرە بەهۆی پێشینەی چالاکیی سیاسییەوە، ئەگەر بگەڕێندرێتەوە بۆ ئێران، لەگەڵ مەترسیی سەپاندنی سزای قورس و نامرۆڤانە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەرەوڕوو دەبێتەوە.
تارا ڕەحیمیزاد لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا وەک چالاکێکی سیاسی و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بووە و بەهۆی گوشاری بەردەوامی ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە مەبەستی گەیشتن بە وڵاتێکی ئارام، هەرێمی کوردستانی بەجێ هێشتووە.»