عەلی خزریان، ئەندامی کۆمیسیۆنی ئەمنییەتی مەجلیسی ڕێژیم، بە ئاشکرا هەڕەشەی هێرشی سەربازیی لە ئیمارات کرد و ئەو وڵاتەی وەک "پێگەیەکی دوژمن" پێناسە کرد.
ئەم بەرپرسەی ڕێژیم بە ڕاشکاوی دانی بەوەدا ناوە کە تاران هەمان ئەو سیاسەتە سەرکوتکار و تێکدەرانەیەی بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان هەیەتی، بۆ ئیماراتیش پەیڕەوی دەکات.
ئەو بە هەمان عەقڵییەتی میلیشیایی هۆشداری داوە کە "هاوکێشەی ئەمنییەتی ڕێژیم بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان، ئیماراتیش دەگرێتەوە".