بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەست گەیشتوون، ڕۆژی دووشەممە، ١٥ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی «سەلاح خۆشنەمەک»، لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی سنووری «وەیسە»ـی سەر بە شاری مەریوان، گیانی لە دەست دا.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ناوبراو، کە خەڵکی گوندی «دووماڵ»ـی سەر بە شاری مەریوان بووە، بەبێ ئەوەی هیچ هۆشدارییەکی پێشوەختەی پێ بدرێت، کەوتووەتە بەر دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران.
بە گوێرەی زانیارییەکان، سەلاح خۆشنەمەک بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە لە شوێنی ڕووداوەکەدا گیانی بەخت کردووە.