لاوێکی کورد خەڵی شاری شنۆ لەلایەن بەکرێگیراوانی ئیتلاعاتەوە بەبێ فەرمانی دادگا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی سەرماوەز، سیراج ئیلیاسی، لاوێکی کوردی خەڵکی گوندی ئاسناوێ سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن بەکرێگیراوانی ئیتلاعاتەوە بەبێ فەرمانی دادگا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو و هۆکاری دەستبەسەر كردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراوە، لەبەردەستدا نییە.