ئیتاڵیا دوو کەشتیی مینلابەری بە ناوەکانی "کرۆتۆنی" و "ریمینی" بەرەو ناوچەیەکی نزیک لە گەرووی هورمز بەڕێکردووە.
مەبەست لە ناردنی ئەم کەشتییانە دابینکردنی ئاسایشی کەشتیوانی و ئامادەکارییە بۆ بەشداریکردن لە ئەرکە نێودەوڵەتییەکان لە ناوچەکەدا.
کەشتییەکان لە دوورگەی سیقڵییەوە بەڕێکەوتوون و بە نۆکەندی سوێس و دەریای سووردا تێدەپەڕن تا دەگەنە جیبۆتی و پاشان ناوچەی مەبەست.
بۆ ئەوەی سوپای ئیتاڵیا بە فەرمی بەشداری لەم ئەرکە نێودەوڵەتییەدا بکات، پێویستە حکوومەت ڕەزامەندی پەرلەمانی وڵاتەکەی وەربگرێت.