ناوچەکە پێی ناوەتە ناو مەترسیدارترین قۆناغی ململانێکان و هەموو ئاماژە ستراتیژییەکان باس لەوە دەکەن کە تەنها بڕیارێکی سیاسی ماوە بۆ دەستپێکردنی جەنگەکە و یەکەم ئاماژەیش لە ئیسرائیلەوە بۆ توندبوونی گرژیەکان، هەڵوەشاندنەوەی چونە دادگا و وەرگرتنی ووتەی نەتانیاهۆیە، ئەمە نیشانەی ئەوەیە ئیسرائیل خشتەی کارەکانی ئەو تەنها بۆ بەڕێوەبردنی ژوری جەنگ هێڵراوەتەوە.
لە لایەکی ترەوە ئێران قەدەغەی فڕینی لە ئاسمانی جاسک و بوشەهر بۆ تاقیکردنەوەی موشەکی داناوە کە هاوکاتە لەگەڵ گەیشتنی کەشتیگەلی لینکۆڵنی ئەمریکی لە ڕۆژی پێنجشەممەدا و شارەزایان دەڵێن تەواوبوونی گەشتە چڕەکانی فڕۆکە بارهەڵگرە زەبەلاحەکانی ئەمریکا بۆ ناوچەکە مانای ئەوەیە کە کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی لە بنکەکاندا پڕ کراون و سوپا چاوەڕێی فەرمانی دەستپێکردن دەکات.
ئامادەکارییە کتوپڕەکەی تورکیا بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی دابڕاو بە قووڵایی پێنجسەدو شەست کیلۆمەتر لەگەڵ ئێران پەیامی گەورەی تیایە، وا دیارە ئەنقەرە چاوەڕێی هێرشێکی سنوردار ناکات، ئەکرێت هەواڵگری تورکیا ترسی لە داڕمانی ناوخۆیی و شەپۆلی ملیۆنی ئاوارە هەبێت، کە ئەمەش پەیام و سیناریۆیەکی سیاسیی ترسناکە تا ئێستا ببینرێت