پەیامی پیرۆزبای پارتی لیبڕاڵ دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی 25ی گەلاوێژ هەشتاهمین ساڵ یادی دامەزرانی" حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران "
" دەقی پەیامەکەیە"
بۆ: بەرێزان"ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران"
سڵاوێکی شۆڕشگێڕانه
ب / بروسکەی پیرۆزبایی
بە بۆنەی 25ی گەلاوێژ، هەشتا هەمین ساڵیادی دامەزراندنی "حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران"، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین. حیزبی دیموکراتی کوردستان وەک یەم حیزبی مۆدێرن و سەردهمیانه، بە کردەوە توانی ئەرک وڕەسـالهتی ئۆرگانیزهکردنی ڕیزەکانی گەلەکەمان، ڕۆڵی میژوویی و پڕ لە شانازی و سەروەری لە کارنامەی سیاسیی خۆیدا تۆمار بکات. بەڕێزان لە کات و ساتێکدا بەرەو پیری هەشتا هەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبەکەتان دەڕۆین کە ناوچەکە و کوردستان لە ئاڵوگۆڕێکی ئەساسی دایە، بۆیە زیاتر لە هەموو کات گەلەکەمان پێویستی بە یەک هەڵوێستی و یەکڕێزی هەیە و "حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران" وەک یەکەم ڕێکخستنی سەردەمیانە کە خاوەنی هەشتا ساڵ ئەزموونە و خەباتیش هەوراز و نشێوی زۆری تێدایە و ئەمرۆکە ئەرک و بەرپرسیارەتی زیاتری لە ئەستۆیە، دەبێت دەستپێشخەری یەکڕێزی و یەکدەنگی بێت لە پێناو گێشتن بە مافە نەتەوەییەکانی گەلەکەمان،
جارێکی دیکە بە ناوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لیبڕاڵ دیموکراتی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ناوەندی بەڕێوەبەریی و هەموو ئەندامان و لایەنگرانی "حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران" دەکەین و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین. لەگەڵ ڕێز و پێزانین.
پارتی لیبڕاڵ دێمۆکراتی کوردستان
ئەنجومەنی سەرکردایەتی